رۆژهه‌ڵاتی كوردستان: زیندانیه‌ك له زیندانی ئورمیه ئاگر له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا
دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێتی كوردێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی راده‌ستی ئێران كرده كه دوای راكردنی له زیندانی سه‌قز خۆی گه‌یاندبووه ناوچه‌ی پێنجوین دواتر له سێداره درا، ئه‌مڕۆ كوردێكی دیكه له زیندانی شاری ئورمیه دوای سوكایه‌تی پێكردن و لێدانێكی زۆر له به‌ندیخانه ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی کورد بە ناوی داوود قاسم زادە،كه جگه له‌وه‌ی نه‌خۆشی هه‌یه‌ی و بڕبڕه‌ی پشتی شكاوه، له لایه‌ن رژێمی ئێران دۆسیه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ دروست كراوه‌و هاوكات له زیندان جگه له لێدان سوكایه‌تی پێكراوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه زیندانیه‌كه هه‌ڵوێست وه‌ر بگڕێت و خۆی بسوتێنێت.
میدیاكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه‌ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌و زیندانیه دوای خۆ سوتاندنی زۆر ناجێگیره و كارمه‌ندانی ته‌ندروستیش ئاماده‌نین بیگوازنه‌وه نه‌خۆشخانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زیندان.