كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماده‌كار بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق راسپێردرا، له ئێستادا كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌رقالی ئاماده‌كارین بۆ سازادنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراقدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەندراوێکدا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عیراق رایگه‌یاند كه، هەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستی بە یاسایە و چاوەڕوانی دەرکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان و ئەو خشتەیە دەکەن کە بازنەی هەڵبژاردنەکان و ژمارەی کورسییەکانی هەر بازنەیەک و بودجەی هەڵبژاردن دیاریدەکات.
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عیراق باسی لەوەشکردووە، بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و بە هاوکاریی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵدەدەن ئامادەکاریی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بکەن.
لەدوای خۆپیشاندانەکانی عیراق و دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیران، لایەنەکان داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن، بەڵام تا ئێستا یاسایەکی تایبەت بە هەڵبژاردنی پێشوەختە دەرنەکراوە.