ماڵپه‌ری داواكاری وه‌رگرتنی مۆله‌تی هاتوچۆ له‌كاركه‌وت

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كودستان له‌ چوارچێوه‌ رێككاره‌كانی به‌رده‌وامی دان به‌ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و كارئاسانی بۆ هاووڵاتیان ماڵپه‌ڕێكی كرده‌وه‌ كه‌ تێیدا داوای له‌ هاووڵاتیانكرد ئه‌وانی ده‌خوازن هاتووچۆی نێوان شاره‌كان بكه‌ن پێویسته‌ له‌ رێگه‌ی ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت مۆڵه‌تی هاتوچۆ وه‌ربگرن، به‌ڵام كه‌مێك له‌مه‌و به‌ر ماڵه‌په‌ره‌كه‌ وه‌ستا.


به‌ پێی زانیاریه‌كانی ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان  له‌ ئێستادا سیستەمی رێگەپێدانی ئەلیكترونی بۆ ماوەی 24 کاژێر راگیراوە،  به‌ بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه‌ به‌ هۆكاری وه‌ستانی ماڵه‌په‌ره‌كه‌ كرابێت.

به‌ پێی به‌دوا داچوونی ده‌زگای میدیای خواكورك هۆكاری وه‌ستانی مالپه‌ڕه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بوونی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكه‌ وه‌یه‌ له‌ ئێستادا تیمه‌كان سه‌رقاڵی چاككردنی كێشه‌كه‌ن و دوای 24 كاتژمێری تر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ كار.

جێی باسه‌ وەزارەتی ناوخۆ رۆژی شەممە 18ی نیسانی 2020 ئاگادارییەکی بۆ هاونیشتمانیان بڵاوکردەوە لەبارەی سیستەمی رێگەپێدانی ئەلیکترۆنی بۆ هاتووچۆی نێوان شارەکان و ئاماژەی بەوە کرد کە سیستەمەکە بەردەستە، بەڵام دوای 24 کاژێر لە کارابوونی راگیرا.
Back to top button