لە هەولێر حەوت تووش بووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە

دوای ئەوەی دوێنـێ شەممە شەش کەس لە سنوری پارێزگای هەولێر کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون چاک بوونەوە بەڕێوەبەریەتی تەندروستی هەولێر، چاکبوونەوەی شەش کەسی دیکەی ڕاگەیند

لە ڕاگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەریەتی تەندروستی هەولێر دا هاتووە هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە (۷) نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

هەروەها رایگەیاندووە کە کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە (۱۲٥) کەس.

لە بەشێکی ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە
خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیەوە زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاوڵاتیان دەکەن.

 

Back to top button