بەرەی نوسرەو سوریا خاڵێكی سنووری دەكەنەوە
لە ھەنگاوێكی نوێدا ڕژێمی سووریا و ھێزەكانی بەرەی نوسرە خاڵێكی ھاوبەشی نێوانیان دەكەنەوە
لە شاری ئێدلیب نرخی خواردەمەنی بەڕێژەیەكی بەرچاو بەرز بۆتەوەو بە كردنەوەی ئەو خاڵە چاوەڕێ دەكرێت نرخەكان زۆر داببەزن
خاڵە سنوریەكە دەكەوێتە نزیك شاری سەراقبی پارێزگای ئێدلیب لەسەر ڕێگەی سەرەكی m4 لەوێوە ڕێ دەدرێت بە گواستنەوەی كەلوپەلی خۆراكی بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی دەستەی ڕزگاركردنی شام ناسراو بە« جەبھەی نوسرە »