یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی ڕااگەیاندراوێک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات
لە ڕاگەیاندراوێکدا یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ، سەبارەت بە نزیک بوونەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و ئەو دۆخە نەخوازراوەی سەردەمی کۆرۆنا ، دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان و ئاماژە بەوە دەکات لە هەوڵی کرانەوەی دەرگای مزگەوتەکاندان .
دەقی ڕاگەیاندراوەکە
یەکێتی زانایان :لە پەرۆشی و دڵسۆزی زانایانی ئایینی تێدەگەین
….
سوپاس بۆ خوای گەورە کوردستان بەرەو کەناری ئارامبوونەوە هەنگاو دەنێ، بەڵام هێشتا لایەنی مەعنی و فەرمی هیچ پەیامێکی لەبارەی نەمانی مەترسی کۆرۆنا لەهەرێم رانەگەیاندووە.
دڵگرانی زانایانی ئایینیمان پێ گەیشتووەو لە پەرۆشیان بۆ خزمەتی دین و ژین و کردنەوەی مزگەوت تێدەگەین.
دڵنیایی دەدەین بە لەبەر چاوگرتنی دۆخی ئێستاو تایبەتمەندی مانگی رەمەزان، لە گەڵ لایەنی پەیوەندار لەسەر خەتین و هەوڵی پێویست لەو بارەوە دەدەین.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
۱۹ی٤ی۲٠۲٠