لە تویتێکدا ، ترەمپ وەک دژبەری ئایینی باوەڕداران نیگەران دەکات

لە تویتێکی ترەمپی سەرۆکی ئەمریکادا ، بە شێک لە نووسینی پاول سپێری ، نووسەرو ڕەخنەگری سیاسی بڵاو بۆتەوە کە تەیدا سپێری نووسیویەتی ، با چاوەڕێ بین و بزانین دەسەڵاتداران رێنمایی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی بەسەر مزگەوتەکان دەسەپێنێت لە رەمەزاندا وەک ئەوەی کردیان بەرامبەر کلێساکان لە جەژنی ئیستەر.
لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەو تویتە رۆژنامەوانین لەمبارەوە پرسیار لە ترەمپ دەکەن و لە وڵامدا دەڵێت، لەم وڵاتە بە بەروارد بە 10 ساڵی رابردوو جیاوازی زۆر دەکرێت. ئێستا دژە ئیسرائیلبوون زۆربووە. هاوکاتیش گوتی ، دیموکراتەکانی وڵاتەکەی ئەوەندەی چاودێریی کلێساکان دەکەن، ئەوەندە چاویان لە مزگەوتەکان نییە
ترەمپ لە کۆتاییدا گوتی : سیاسەتمەدارەکان هاوڕای من نین ، من پێم وایە نابێت لە نێوان ئایینەکاندا مامەڵای جیاواز هەبێت ، بەڵام دەبینین کریستیانەکان لە چاو پێشوو زۆرتر دەچەوسێنەوە