هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات

 

ئەمڕۆ یەکشەممە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێکدا باس لە داگیرساندەنەوەی سەرجەم ترافیک لایتەکانی ناوشاری هەولێر دەکات ، بۆ هەنگاونان بەرەوە ئاسایی کردنەوەی دۆخی هاتووچۆ .

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە . لە چوارچێوەی هەنگاونان  بۆئاسایی کردنەوەی ژیانی ئاسایی هاووڵاتیان لە بواری ترافیکی رۆژانەدا سەرجەم تارفیک لایتەکان بە شێوەی پێشوو دادەگیرسێنەوە ، چوونکە سەرکەوتن بە سەر کۆرۆنا زۆر نزیکە و چاوەڕێی هەواڵی خۆش بن لەمبارەوە .

Back to top button