لەبەر ئەم دوو هۆکارە گریزمان بارسێلۆنا جێ ناهێڵێت

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی مەدریدی بڵاویکردوەتەوە کە گریزمان وێرای هەواڵی گەڕانەوەی نێیمار و هاتنی لاوتارۆ مارتینێز نایەوێت بارسێلۆنا جێ بهێڵێت و بۆ ئەوەش دوو هۆکاری گرنگی هەیە، یەکەمیان ئەوەیە کە نایەوێت ئاڵای سپی هەڵبکات و دەیەوێت لەسەر پێگەی سەرەکی شەڕی خۆی بکات و خۆی بسەلمێنێت، هۆکاری دووەمیش ئەوەیە کە هاتنی ئەو دوو یاریزانە وا دەکات بارسێلۆنا ببێتە هێزێکی مەترسیدارتر لەسەر ئاستی پاڵەوانێتییەکانی ئیسپانیا و ئەوروپا ئەوەش واتای ئەوەیە گریزۆ دەتوانێت چەندین نازناو بەدەست بهێنێت، کە ئەمەشیان هیوای هەموو ئەستێرەیەکی تۆپی پێیە و هەموو یاریزانێک خەونی پێوە دەبینێت.

جێی ئاماژەیە، گریزمان لە دوایین لێدوانەکانی دووپاتی کردوەتەوە کە نایەوێت لە بارسا بڕوات و هەروەها نایەوێت وەک بەشێک لە ڕێکەوتنی گەڕانەوەی نێیمار بۆ یاریگای کامب نو بەکار بهێنرێت.

Back to top button