كه‌نه‌دا .. له‌ هێرشێكی چه‌‌كداریدا 16 كه‌س كوژران

پۆلیسی کەنەدا رایگەیاند، بەهۆی هێرشی چەکدارێک لە پارێزگای نۆڤا سکۆشا لە رۆژهەڵاتی کەنەدا، زیاتر لە 16 کەس کوژران و تۆمەتبارەکەش لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە.

بە گوێرەی راگەیەندراویکی پۆلیسی کەنەدا، شەوی رابردوو پیاوێکی تەمەن 51 ساڵ بەناوی گابریاڵ وۆرتمان بە ئۆتۆمبێلی پۆلیسەوە لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای نۆڤا سکۆشا تەقەی لە هاوڵاتیان کردووە و هەڵاتووە، دوای 12 کاتژمێر لە شوێنکەوتنی تۆمەتبارەکە لەلایەن پۆلیسەوە کوژراوە.

ئاماژەش بەوەکراوە، تۆمەتبارەکە لەکاتی هێرشەکەدا جلوبەرگی پۆلیسی لەبەردابووە ئەگەرچی سەر بە هێزەکانی پۆلیس نەبووە، تا ئێستا بە دیاریکراوی ژمارەی ئەو کەسانەی کوژراون نەزانراوە، بەڵام یەکێک لە کوژراوەکان پۆلیسێکی ژنە

Back to top button