توركیا سێیهم ناوهندی جیهانه بۆ بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا
لە جیهاندا لە دوای ئەوروپا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، توركیا بووە سێیەم ناوەندی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژمارەی تووشبووانیش بە پەتاکە لە زیادبووندایە و لە پێش چینیشەوەیە.
ئەمڕۆ دووشهممه، وەزارەتی تەندروستیی توركیا رایگەیاند، ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتەکەدا بووەتە ٨٦ هەزار و ٣٠٦ حاڵەت، تائێستا دوو ھەزار و ١٧ كەس لە ئەو وڵاتە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا جەختیشکردەوە: لە ٢٤ كاتژمێری رابردودا، سێ ھەزار و ٩٧٧ کەسی تر تۆمارکراون کە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، هەروەها ١٢٧ كەسیش بە پەتاکە گیان لەدەستداوە.
توركیا لە ڕیزبەندیی حەوتەمی وڵاتانی جیهانەدایە، لە رووی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایدا لە دوای ئەمریكا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا؛ هەروەك توركیا لە رووی ژمارەی تووشبووانی بەپەتاکە وڵاتی چینی تێپەڕاند كە تا ئێستا ٨٢ هەزار و ٧٣٥ تووشبووی تێدا تۆمار كراون.