سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی دوو پرسی گرنگ کۆدەبێتەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگر و راوێژکارەکانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێدەکرێت.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك) تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە گرژییەکانی زینی وەرتێ  و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی، تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە دەبن.

بڕیارە دوای کۆبونەوەکەش نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەرەنجامی کۆبونەوەکە بخاتە ڕوو.

 

Back to top button