سەرۆك بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە
بە بۆنەی 27ــەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان، سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی گۆڤارەکە کرد.
بهناوی خوای مهزن و دلۆڤان
بهڕێزان سهرنووسهر و رۆژنامهنووس و كارمهندانی گۆڤاری گوڵان
سڵاو و ڕێز
بەبۆنەی بیست و حەوتەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەکەم.
گوڵان، دوای ٢٧ ساڵ، وێڕای ئەو هەموو دۆخە ناهەموارەی بەسەر گەل و وڵاتەکەماندا هاتووە، بەسەر هەموو ئاستەنگەکاندا زاڵ بووە و تا ئێستایش لە ناوە هەرە درەوشاوەکانی ڕاگەیاندنی کوردستانە. ڕۆڵی ئێوە لە ماوەی کارکردنتاندا دیار و کاریگەرە و هەوڵ و ماندووبوونتان بەرز دەنرخێنم.
دەستخۆشیتان لێ دەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
مسعود بارزانی
٢٠ـی٤ـی٢٠٢٠