نێچیرڤان بارزانی: حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر بە باشی رووبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دوای کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەستخۆشی لە رێکارەکانی حکومەت دەکەم لە پرسی کۆرۆنا کە لەپێناو هاووڵاتیان بوو.
نێچرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند، پزیشک و کارمەندانی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان وەک پێشمەرگەیەک رووبەڕووی پەتای کۆرۆنا بوونەوە.
نێچیرڤان بارزانی ستایشی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا کرد و رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان زۆر بە باشی رووبەڕووی کۆرۆنا بووەوە.
نێچێرڤان بارزانی زیاتر گووتی، ئەو هێزەی چووەتە زینێ وەرتێ کاتییە و ئەو کاتەی ئەرکیان تەواو بوو دەگەڕێنەوە.
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی عێراقیش، سەرۆکی هەرێم دووپاتیکردەوە، هەرێمی کوردستان پشتگیری لە مستەفا کازمی بۆ پێکهێنانی حکومەت دەکات.