وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بریارێكی ده‌ركرد

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، چەند بڕیارێكی بۆ ئاڵوگۆڕكردنی سوتەمەنی لەنێوان تانكەرەكان لە مەرزەكان دەركرد.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا کە واژۆی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەسەرە تیایدا ٦ بڕیری سەبارەت بە ئاڵوگۆڕكردنی سوتەمەنی لەنێوان تانكەرەكان لە مەرزەکانی باشماخ، حاجی ئۆمەران و پەروێزخان، رەزامەندن لەسەر بازرگانی سوتەمەنی بەشێوازی (تانكەر بە تانكەر) لە رێگای ترومپاوە، ئەوەش لەپێناو ئازادی لە كاری بازرگانی و رێگرتن لە قۆرخكاری.
ئاماژە بەوەشکراوە، پرۆسەی (تانكەر بە تانكەر) پرۆسەیەكی ئازادە و هەر كۆمپانیا و بازرگانێك ترومپای خۆی هەبێت دەتوانێت بەكاری بهێنێت و هیچ كرێیەكی لێ‌ وەرناگیرێت.
7204202092913272_508836396479278_8168785075505201152_n
Back to top button