چین کاروانێکی دیکەی هاوکاری گەیاندە هەولێر

لە کۆنفرانسێکی هاوبەشدا لە گەڵ کونسولی چین ، دوکتور سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند ،”ئەمڕۆ چوارەم كاروانی ھاوكاری چین گەیشتە ھەرێمی كوردستان، كە لە پێداویستی خۆپارێزی و تەندروستیپێک دێت .
د. سامان بەرزنجی وێڕای سوپاسی وڵاتی چین ڕایگەیاند : وەک ئامانجی سەرەکی حکومەت بەردەوام دەبین لە پاراستنی هاوولاتیانی کوردستان لە پەتای کۆرۆنا
ھاوکات روچی، كونسوڵی گشتی كۆماری چین لە رونکردنەوەیەکدا بۆ رۆژنامەوانان گوتی : : “كاروانی ھاوكارییەكانی ئەمڕۆمان بریتیە لە زیاتر لە ھەزار تێستی كیت و دەمامكی نەشتەرگەری و دەمامكی N95 و دەستكێش و جلوبەرگی خۆپارێزی و داپۆشەری پێڵاو، ئەم ھاوكاریانە نیشانەی ئەو پەیوەندییە كە لەنێوان حكومەتی چین و حكومەتی ھەرێمی كوردستاندا ھەیە و دەریشیدەخات چین هاوڕێی تەنگانەی هەرێمی کوردستانە