پارێزگای هەولیر روونکردنەوەیەک ئاراستەی هاووڵاتیان دەکات

 

 

لەو روونکردنەوەدا هاتووە بەبێ ڕەزامەندی و ڕێگەپێدانی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە میکانیزم و شێوازەکەی پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە لەلایەن وەزارەت،هیچ کەس  ناتوانێت بیتە ناو سنوری پارێزگای هەولێر

 

دەقی روونکرنەوەکە

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە، هیچ کەسێک بەبێ ڕەزامەندی و ڕێگەپێدانی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە میکانیزم و شێوازەکەی پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە لەلایەن وەزارەت، ناتوانێت بیتە ناو سنوری پارێزگای هەولێر.

 

نووسینگەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆیە داواکارین کەس خۆی لەڕێگا نەدات، چونکە ڕێگەی هاتنە ژوورەوەی نادرێت، تەنانەت ئەوانەشی کە فۆرمی وەزارەتی ناوخۆیان هەیە لە هەر دەروازەیەکەوە بێتەوە نێو سنووری پارێزگای هەولێر، پشکنینی کۆرۆنای بۆ ئەنجامدەدرێت، ئینجا دێنە ناو هەولێر.

Back to top button