ناوچە پیشەسازییەکانی هەولێر دەکرێنەوە

 

 

ھێمن قادر، جێگری پارێزگای ھەولێرلە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گووتی وا بڕیارە سبەی سێشەممە ھەردوو ناوچەی پیشەسازی ھەولێر دەكرێنەوە و ژووری ئۆپەراسیۆنی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناش  لە ھەولێر رێنمایی نوێ و ئاسانكاری زیاتر بۆ ھاووڵاتییان رادەگەیەنێت کە ئەویش لە چوارچێوەی پاراستنی هاووڵاتیان دایە .

 

 

هەروەها گوتی : بە پێی بڕیار و بە قۆناغ هەموو کارئاسانییەک دەکەیین بۆ گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی و شوێنە پیشەییەکانیش لەمبوارەدا گرینگی خۆی دەبێت .

 

لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات سبەی لە کۆبوونەوەیەکدا هەمووڕێکارە نوێیەکان لە دوای ٢٣ ی مانگەوە ئاشکرا دەکرێن ، مەرجەکانیش تەنیا مەرجی خۆپاراستن دەبن

Back to top button