هیچ حاڵەتێکی نوێی تووشبووبە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستن لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات جێگەی خۆشحاڵییە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو هیچ حاڵەتێکی نوێی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە .
هاوکات ئاشکراشی دەکات لە هەموو کوردستاندا ١٦٧٣ کەس لە کەرەنتینەدا ماون ، کە ٥٩٣ کەس لە هەولێر و ١٧٣ کەس لە سلێمانی و ٨٧٨ کەس لە دهۆک و ٢٩ کەسیش لە ڕاپەڕتن بە دیاری کراوی ماونەتەوە .
هەر وەها وەزارەتی تەندروستی دەڵیت نەک تەنیا لەو ٢٤ کاتژمێرەدا بەڵکو لە چەند رۆژی ڕابردوو ، دیاردەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان نەبیندراوە .
بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان 337 تووشبووە و 260 تووشبوویان چاكبوونەتەوە و 4 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆماركراوە و ئەوانی دیكە لەژێر چاودێری پزیشكیدان.