زانـایەکی ئـایینی فەتوایێك دەدات دەربارەی نوێژی تەراویح لە ڕێ تەلەفزیۆنەوە

 

 

حسێن ئایەت سەعید زانایەکی ئـایینیە و ئەندامی ئەنجوومەنی زانستە لە مەغریب فەتوایەكی دەربارەی نوێژی تەراویح لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی دەرکرد کە دەکرێ لە ڕێ تەلەفزیۆنەوە ئەنجام بدرێت .

 

لێدوانەکانی ئەم زانایە لە بارودۆخێكی تایبەت هات کە ڕێ لە نوێژی بە کۆمەڵ گیرا لە مزگەوتەکان بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنـا .

هەروەها گوتی بابەتەکە لە کۆنەوە ڕێ پێ دراوە بەتایبەتی ئیمامی مالیکی و شافیعی و شتێکی نوێ نیـە ، و ئاماژەی بەوە دا کە لێدوانەکانی ڕایەکی تایبەت نیە بەڵکو ڕای گەورە پیاوانی کۆنی ئایینیـە و لێدوانەکانم فەتــوا نیـە چونکە فەتوا بە کۆمەڵ دەنگی لەسەر دەدرێت

Back to top button