بە ڤیدیـۆ .. منداڵێك لە سەر کێبڵی کارەبا لە بەرزیەکی زۆر گیـری خواردووە
گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە و تیادا منداڵێكی بچوك بەناوی نادیـن بەدیار دەکەویت کە لەسەر کێبڵی کارەبایی گیری خواردووە لە بەرزی 15 مەتـر .
لەم بارەیەوە دەسەڵاتداران گوتیان ئەم منداڵە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە لەگەڵ هاوڕێیەکانی لە نزیك کێبڵی کارەبایی زەخت عالی یاری دەکرد لە ناوچەی کورۆج لە تانجیرانج و ئاگادار نەبوو کە کرێکارەکان خەریکی بەستانی کێبڵەکانـن و لەگەڵ بەرزبوونەوەی کێبڵەکە منداڵەکەشی بەرزکردەوە و لە ترسان نەیتوانی دەستی بەردات بۆیە لەگەڵ کیبڵەکە 15 مەتر بەرزبوویەوە و هەر هاواری دەکرد بمهێنـە خوارەوە .
خەڵك بەهانایەوە هاتـن و هەرچی شتی نەرم و بەکەڵکە کۆیان کردەوە و دایان نـا بۆ ئەوەی بکەوتە سەری و لە کۆتایی دا کەوتە خوارەوە و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە ،