درۆكانی سەردەمی كۆرۆنا

 

ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی چەندین درۆی سەردەمی كۆرۆنا بڵاودەكاتەوە كە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی داگیركردووە

-كۆرۆنا و مێشولە

لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وا بڵاوكراوەتەوە كە مێشولە ھۆكاری بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە بەڵام ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی ئەوە بەدرۆ دەخاتەوە

– گەرماو و كۆرۆنا

وا بڵاوكراوەتەوە كە خۆشوشتن بە ئاوی زۆر گەرم ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكوژێت بەڵام ئەوەش درۆی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانە

تەمەن و كۆرۆنا

لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وا بڵاوكراوەتەوە كە كەسانی گەنج توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا نابن بەڵام ڕێكخراوی تەندروستی جیھانی ئەو دەنگۆیانە بە درۆكانی سەردەمی كۆرۆنا ناودەبات

Back to top button