بەشار ئەسەد پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات
وەزیری دەرەوەی ئێران محەممەد جەواد زەریف لە سووریا لە گەڵ بەشار ئەسەد و وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبۆوە .
ئۆفیسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند ، ئامانج لە سەردانی کردنی زەریف بۆ سووریا ، چاوپێکەوتن و ڕێکەوتنە لە گەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە .
لە کۆبوونەوەی نێوان زەریف و مەعەلیم دووایین ئاڵ و گۆڕەکانی ناوچەیی و سووریا و بەربەرەکانی لە گەڵ تیرۆریزم قسە و باسیان لە سەر کرا .
ئەمڕۆ بەیانی جەواد زەریف لە گەڵ شاندێکی سیاسی گەیشتە دیمەشق و لە لایەن فەیسەڵ مقداد ، جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا پێشوازی لێ کرا .