ڕاگەیاندراوای  فەرمی ژمارە ( 56) ی وەزارەتی تەندروستی لە بارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کرایەوە

 

 

لەو ڕاگەیاندراوەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە ، نەک تەنها لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا ، بەڵکو لە چەند رۆژی ڕابردوو تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار نەکراوە .

 

لە بارەی بەردەوامی پشکنینەکانەوە دەنووسێت ، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو (1477) پشکنین ئەنجام دراوە، (544) هەولێر، (360) سلێمانی، (450) دهۆك، (8) هەڵەبجە،(51) راپەڕین، (64) سۆران.  ئەنجام هیچ تووشبووێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا.

 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌

 

راگەیه‌ندراوی وەزارەتی تەندروستی

 

ژمارە (56)

 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان،  رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

 

1- کەرەنتین

 

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (8325) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (1501) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (32) شوێنی جیاواز (426) لە هەولێر، (176) لە سلێمانی، (870) لە دهۆك، (29) لە راپەڕین،(6824) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری رابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (105) هاووڵاتی.

 

2- پشکنین

 

لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو (1477) پشکنین ئەنجام دراوە، (544) هەولێر، (360) سلێمانی، (450) دهۆك، (8) هەڵەبجە،(51) راپەڕین، (64) سۆران.  ئەنجام هیچ تووشبووێکی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا.

 

3- ئاماری گشتی

 

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (337) تووشبوو،  لەنێویاندا (4) مردن هەیە و (280) نەخۆش چاکبووەتەوە، ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی، لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

 

وەزارەتی تەندروستی

 

حکومەتی هەرێمی کوردستان

 

20ی نیسانی2020

Back to top button