وەزارەتی ئەوقاف لە بارەی کاتی کردنەوەی مزگەوتەکان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ، داوا لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات ( ئارام بگرن )
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، بابەتی کردنەوەی مزگەوتەکان لەکۆبوونەوەی رابردووی ئەنجوومەنی وەزیران گفتوگۆی لەبارەوە کراوە لە ماوەی دوو رۆژی داھاتوو لیژنەی بەرەنگاری کۆرۆنا ئەم بابەتە بەجددی تاو توێ دەکات و بڕیاری لە سەر دەدات .
هاوکات وەزارەتی ئەوقاف ئاماژە بەوە دەکرێت ، ھەرشتێک لەبەرژەوەندی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستاندا بێت لیژنەی بەرەنگاری کۆرۆنا و وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی و وەزارەتی تەندروستی بڕیاری لەبارەوە دەدات و لەکاتی پێویست رادەگەیهنرێت
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات ، ئارام بگرن چونکە بەرپرسیاریەتی ئاینی و نیشتمانی و مرۆیی و تەندروستی وادەخوازێت، کە ئارام بگرین تاوەکو بڕیارێک لەم بارەوە دەدرێت و لە بەرژەوەندی هەوولایەک دەبێت “.