بەرێوەبەری تەندروستی هەولێر : نۆ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەوە

 

د.دلۆڤان محەممەد فاتح جەلال بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ئاشکرای دەکات ٩ تووشبووی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا ، لەدوای پشکنینی کۆتایی  رەوانەی ماڵەوە کرانەوە و هیچ ئاسەوارێکی ڤایرۆسەکە لە جەستەیاندا بەدی نەکرا .

 

لە دوای ئەوە تەندروستی هەولێر ڕاگەیاندراوێکی فەرمی لەمبارەوە بڵاو کردەوە

 

 

دەقی راگەیێندراوەکەی تەندروستی هەولێر

 

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاوڵاتیانی شاری هەولێر

 

  • هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێر پێتان ڕادەگەیەنین کە 9 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەتەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەکیان لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.

 

  • کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە 134 کەس.

 

  • سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ رێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی رێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانییە.

 

  • زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاووڵاتیان دەکەن.

 

د.دلۆڤان محمدفاتح جلال

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر

۲٠ی نیسانی ۲٠۲٠

Back to top button