حیزبێكی بەریتانی داوا دەكات ئەندامەكانی ڕۆژو بگرن
بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا پارتی دیموكراتی لیبراڵی داوا دەكات لە ئەندامەكانی لە مانگی ڕەمەزان ڕۆژو بگرن
لە بەیاننامەی حیزبی دیموكراتی لیبراڵی ھاتووە وەك پاڵپشتی بۆ موسوڵمانانی وڵاتی بەریتانیا ڕۆژو بگرن و خۆیان لە خواردن و خواردنەوە بگرنەوە
پارتی دیموكراتی لیبراڵی خاوەنی ١١ كورسی پارلەمانی بەریتانیایەو بە ڕەسمی ئەو داوایەی ئاڕاستەی ئەندامەكانی كردووە