پزیشکانی ئەمریکا بۆ ڕێگری لەشکاندنی قەدەغەی هاتووچۆ ڕژانە سەر شەقامەکان
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به هه‌زاران هاووڵاتی ئه‌مریكی به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان و داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ژیانی رۆژانه‌ی هاووڵاتیانیان كرد و رایانگه‌یاند كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئێستادا ژماره‌یه‌ی تووش بووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌رزبوونه‌وه‌دا نیه و به‌لكو رۆژانه ژماره‌یه‌كی كه‌متر تۆمارده‌كرێن بۆیه پێویسته قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی هه‌ڵبگیرێت.
خۆپیشاندانه‌كان به به‌شداری هه‌زاران كه‌س له ویڵایه‌ته‌كانی كنتاكی و ماریلاند و مه‌شیگان و ئۆهایۆ و تكساس و ویسكۆنس به‌ڕێوه‌چوو، خۆپیشانده‌ران به دروشمی له بری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ گه‌وره‌ی جاران ژیانمان بۆ بگه‌ڕێنه‌وه، داوایان له دۆنالد تره‌مپ كرد كه بڕیاری كه‌ره‌نتینه‌ی گشتی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
له به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و رێگایان له‌و ئۆتۆمبێلانه‌گرت كه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆیان شكاندووه، به په‌یامی مانه‌وه له ماڵ سه‌ڵامه‌تتر ده‌بن، له‌به‌رده‌م خۆپیشانده‌ران وه‌ستانه‌وه.