سه‌رجه‌م تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ده‌ربه‌ندیخان كه 33 تووشبوو بوون چاك بوونه‌ته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ژماه‌ره‌ك هاووڵاتی كه سه‌رجه‌میان به‌ركه‌وته‌ی هاووڵاتیه‌ك بوون سه‌ردانی وڵاتی ئێرانی كردبوو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، پاش خه‌واندنیان له نه‌خۆشخانه‌و چاره‌سه‌ركردنیان سەرجەم تووشبووانی کۆرۆناش لە قەزاکە چاکبوونەوە.
ناسیح مەلا حەسەن، قایمقامی دەربەندیخان له‌و باره‌یه‌وه‌راگەیاند ” له ماوه‌ی رابردوو 33 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرنا لە سنووری قەزای دەربەندیخان تۆماركران به‌ڵام له ئێستادا هەموویان چاکبوونەتەوە گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵ”.
قایمقامی دەربەندیخان دڵنیایی دەداتە هاونیشتمانییان کە “ئێستا هیچ کەسێک لە دەربەندیخان هەڵگری کۆرۆنا نییە و ژیان ئاسایی بووەتەوە
راشیگه‌یاند كه بەشی زۆری بەربەستی سەر شەقامەکان لادراوون”.