شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق: له‌ بۆردوومانێكدا چوارده‌ تیرۆرستی داعشیان له‌ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كوشتووه‌

شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌ی ئێف شازده‌ی هێزه‌ ئاسمانیه‌كانی عێراقه‌وه‌، بنكه‌ و باره‌گاكانی تیرۆرستانی داعشیان له‌ناوچه‌كانی عه‌بدولعه‌زیز و سنوری دیجله‌ی قه‌زای دۆره‌یان له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كردوه‌ته‌ ئامانج.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانیانه‌دا چوارده‌ تیرۆرست كوژراون، سێ باره‌گاشیان خاپوركراوه‌.

شانه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ربازی عێراق رونیکردوەتەوە، ژماره‌یه‌ك له‌و‌ تیرۆرستانه‌ی داعش پێشتر و ناوه‌ ناوه‌‌ هێرشیان ده‌كرده‌ سه‌ر ئه‌منیه‌كان و هاوڵاتیان.

Back to top button