مەلا بەختیار: هاوسەرۆكانی یەكێتی كەم ئەزموونن
مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای بەرژەوەندیەكانی یەكێتی لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی سەر بە لاهور جەنگی رایگەیاند، كێشەی زینی وەرتێ كێشەیەكە بە بەیاننامە چارەسەر ناكرێت، دەبێت وەزیرەكانی یەكێـتی لەچوارچێوەی مەكتەبی سیاسی چارەسەری كێشەكان بكەن”.
مەلا بەختیار هەروەها گوتیشی” شێخ جەعفەر و شۆرەش ئیسماعیل دەتوانن بچن لەگەل مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆببنەوە، بابەتەكە بەتەواوی شی بكەنەوە”.
هەروەها مەلا بەختیار گوتیشی سەركردایەتی نوێی یەكێتی نابێت بە رووحی كۆنترۆڵكردنی هەموو شتەكان هەنگاو بنێت وەك ئەوەی لەكۆنگرە كۆنترۆڵیان كرد و هەموو كێشەیەكیش بە كۆنترۆڵكردن ببەستنەوە، چونكە ئەگەر پێیان وایە هەموو شت كۆنترۆڵ دەكەن ئەوە بێگومان شكەست دەهێنن”.
مەلا بەختیار هەروەها گوتیشی، ئەگەر كەسێك بەرنامەیەكی باشتری لە ئێمە پێ بووە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پارتی با بیخاتە روو، هەروەها دەشلێـت، پەیوەندی ستراتیژی پارتی و یەكێتی لەلایان كاك مەسعود و مام جەلال دیزاین كراوە، كەس نابێت دەستی بۆ ببات، ئێمەش دوای مامە جەلال پاراستوومانە، ئەگەر كەسێك شتێكی پاشتری پێیە، با بیخاتە روو”.
هەروەها مەلا لەختیار گوتیشی كێشەكان ناكرێت بە روحی كۆنترۆڵكردن مامەڵەی لەگەڵ بكرێت، دەبێت بیر لە چەپكە گولەكەی مام جەلال بكرێتەوە، هەروەها گوتیشی ئەو هاوسەرۆكانەی ئێستا یەكێتی كەم ئەزموونن و من پێم وایە ئەم كەم ئەزموونیەیان مەترسیدارە، لە كاتی قوڵ بوونەوەی كێشەكاندا”.