سه‌رجه‌م توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ سنوری پارێزگای دهۆك چاكبوونه‌وه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ سنوری پارێزگای دهۆک 15 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، له‌ ئێستادا سه‌رجه‌م تووش بووه‌كانی كۆرۆنا له‌و پارێزگایه‌ك چاكبوونه‌ته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و سێ تووش بووه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ دهۆك مابوونه‌وه‌ ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌میان چاك بوونه‌ته‌وه‌و له‌ ئێستادا هیچ تووش بوویه‌كی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سنوری ئه‌و پارێزگایه‌دا نیه‌.

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دهۆک راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئەو سێ تووشبووە 7ـی ئەم مانگە تووشی کۆرۆنا ببوون، پاش پشکنینی یەک لە دوای یەک، ئەنجامی پشکنینەکانیان نێگەتیڤ دەرچووە.

Back to top button