ئازاد جوندیانی: پێویستە پەکەکە بونی خۆی لە باشوری کوردستان بەپێی یاساکانی هەرێم رێکبخاتەوە

ئازاد جوندیانی سیاسه‌تمه‌دار له‌ میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ بارەی بوونی پەکەکە لە باشوری کوردستان رایگه‌یاند: په‌كه‌كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ كوردستان هه‌بێت و هه‌مه‌كاره‌بێت، به‌ڵام پێویسته‌ له‌ لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه ‌گوشار دروست بكرێت تا په‌كه‌كه‌ بوونی خۆی له‌ هه‌رێمی كوردستان رێكبخاته‌وه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای یاسا به‌ركاره‌كانی هه‌رێم و یاسا نێو ده‌وله‌تیه‌كانی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ بوونی ئاواره‌ی سیاسییه‌.

 

ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ گوتیشی ناكرێت ته‌نها خه‌لكی ئه‌وه‌ بینیت كه‌ ئه‌ركی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه‌ چیه‌ پێویسته‌ بپرسین ئه‌ی ئه‌ركی په‌كه‌كه‌ به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان چیه‌.

 

هه‌روه‌ها گوتیشی په‌كه‌كه‌ ده‌توانێت كارێك بكات كه‌ به‌ هۆی ئه‌وانه‌وه‌ هاووڵاتی سڤیل نه‌بنه‌ قوربانی.

هه‌روه‌ها گوتیشی په‌كه‌كه‌ شه‌رعیه‌تی له‌ باشوری كوردستان نیه‌ به‌لكو ئه‌وه‌ كاریگه‌ری پرسی نه‌ته‌وه‌یی بووه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ی لێره‌ هێشتۆته‌وه‌.

Back to top button