ئاگاداریەک لە پارێزگای هەولێر بۆ هاووڵاتیانی پارێزگاکانی دیکە

لەگەڵ نزیک بوونەوە لە کۆنتڕۆلکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە هەولێری پایتەخت، پارێزگای هەولێر ئاگاداریەک بڵاو دەکاتەوە.

لە راگەیندراوەکەی پارێزگای هەولێردا هاتووە هیچ کەسێک بەبێ ڕەزامەندی و ڕێگەپێدانی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە میکانیزم و شێوازەکەی پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە لەلایەن وەزارەت، ناتوانێت بیتە ناو سنوری پارێزگای هەولێر.

 

 

دەقی روونکردنەوەکەی پارێزگای هەولێر

ڕوونکردنەوەیەك لە پارێزگای هەولێر

هیچ کەسێک بەبێ ڕەزامەندی و ڕێگەپێدانی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە میکانیزم و شێوازەکەی پێشتر بڕیاری لەسەر دراوە لەلایەن وەزارەت، ناتوانێت بیتە ناو سنوری پارێزگای هەولێر.
بۆیە داواکارین کەس خۆی لەڕێگا نەدات، چونکە ڕێگەی هاتنە ژوورەوەی نادرێت، تەنانەت ئەوانەشی کە فۆرمی وەزارەتی ناوخۆیان هەیە لە هەر دەروازەیەکەوە بێتەوە نێو سنووری پارێزگای هەولێر، پشکنینی کۆرۆنای بۆ ئەنجامدەدرێت، ئینجا دێنە ناو هەولێر.

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2020.4.20

Back to top button