سوودەکانی خواردنی سیر لە بەیانیاندا
سیر یەکێکە لە خۆراکە بەسوودەکان بۆ لەش، بەڵام بەهۆی بۆنە ناخۆشەکەیەوە کەسانێکی زۆر بایەخ بە خواردنی نادەن، بەتایبەتی لە کوردستان، جگەلەوەش خواردنی سیر لە بەیانیاندا زۆر بەلایەنەوە گرانە بە گەدەی خاڵی، لەکاتێکدا زۆرترین سوود بە لەشت دەبەخشێت و چارەسەری زۆر نەخۆشیە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پزیشکیبۆڵد سکای، خواردنی سیر لە بەیانیاندا لەسەر گەدەی خاڵی دەبێتەهۆی ئەم کاریگەرییانە لەسەر لەشت.
*چالاککردنی سوڕی خوێن و نزمکردنەوەی پەستانی خوێن و چالاککردنی کرداری جگەر.
*چالاککردنی ئارەزووی خواردن و کرداری هەرس.
*بەهێزکردنی مێشک و دوورخستنەوەت لە دڵەڕاوکێ و ڕاڕایی.
*پاککردنەوەی لەشت لە ژەهر و پێکهاتەی زیانبەخش.
*کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکر و کۆلیسترۆلی خوێن.
سەرەڕای هەموو ئەم سوودانە پێویستە بەپێی ڕێنمایی پزیشک بیخۆیت، چونکە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی گەدەیان هەیە زیانی هەیە.