نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین

ئەمڕۆ سێ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٢٥ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٠/٤/٢١، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیی لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٢١ دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٢٥ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

شەوی رابردو نرخی یەک بەرمیل نەوت خاوی ئەمریکیی، دابەزی بۆ خوار سفر، ئەوەش یەکەمجار بوو لە مێژووییدا ئەو دابەزینە بە خۆیەوە ببینێت.

Back to top button