10 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق چاكبوونەوە

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی زەهرای فێركاری لە عێراق ڕایدەگەیەنێت: لەواست دوای مانەوەیان لەژێر چاودێری پزیشكی، 10 توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبونەتەوە و ڤایرۆسەكەیان پەڕاندوە.
نه‌سیر عه‌بدولكه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی زه‌هرای فێركاری له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، 10 توشبوی ڤایرۆس كۆرۆنا به‌ته‌واوی ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه و چاكبونه‌ته‌وه، كۆی گشتی چاكبوانی پارێزگاكه‌ش گه‌یشتوه‌ته 18 كه‌س.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له دوای پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتوه كه ئه‌و كه‌سانه به‌ته‌واوی چاكبونه‌ته‌وه، بۆیه بڕیاردراوه بنێردرێنه‌وه ناو خانه‌واده‌كانیان.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، هه‌زارو 574 توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه، 82 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه، هه‌زارو 53 كه‌سیش ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه و چاكبونه‌ته‌وه.