وهزارهتی دهرهوهی ئەمریکا هۆشداریی توند دەداتە تورکیا
وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیاند، ئەوە نیگەرانی کردون کە تورکیا هەتا ئێستا پاشگەز نەبووەتەوە لە کڕینی سیستمی بەرگریی ئێس ٤٠٠ روسیی.
مۆرگان ئۆرتاگۆس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاند، جێگیرکردنی سیستمی ئێس ٤٠٠ لە تورکیا ئاستەنگی گەورە بۆ رێکخراوی ناتۆ دروست دەکات، ئێمە دڵنیاین کە ەجەب ئەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە، لە هەڵوێستی ئەمریکا دەربارەی ئەوە تێدەگەن.
وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جەختیشکردەوە: ئەو هەواڵانە نەیگەرانیان دەکات کە باس لە کڕینی سیستمی بەرگریی ٤٠٠ روسیی دەکات لەلایەن تورکیاوە.