زیندانیه‌كی دیكه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ مسته‌فا سه‌لیمی له‌ زیندانی سه‌قز رایكرد بوو له‌ سێداره‌ درا

دوای ئه‌وه‌ی مسته‌فا سه‌لیمی له‌ زیندانی سه‌قز رای كرد له‌ ناوچه‌ی پێنجوێن له‌ لایه‌ن یه‌كێتی راده‌ستی ئێران كرایه‌وه‌و له‌ سێداره‌ درا ئه‌مڕۆ دووه‌م راكردووی زیندانی سه‌قز كه‌ كوردێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ له‌ سێداره‌ درا.

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئاشكرایكرد بەرەبەیانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ شایان سەعیدپووڕ خەڵکی سەقز، کە لەتەمەنی مێرمنداڵی تووشی تاوان بووە و سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، دوای هەڵاتن لەبەندیخانەی سەقز و سەر لەنوێ دەستبەسەر کرانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانه‌وه‌، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە لەسێدارە درا.

شایان سەعیدپوور، لە کاتێکدا تەمەنی نەگیشتبووە 18 ساڵ هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی سەقزی بە ناوی سلێمان ئازادی کوشتووە و لەوکاتەوە لە بەندیخانە راگیراوه‌.

هه‌روه‌ها له‌ سۆشیالمیداكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێـت شایان پوور تا سه‌ر سنوره‌كانی باشوری كوردستان له‌گه‌ڵ مسته‌فا سه‌لیمی رایكردوه‌و بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری نه‌دركێنێی له‌ باره‌ی چوونی سه‌لیمی بۆ باشوری كوردستان و دواتر ده‌ستگیر كردنه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن یه‌كێتی، له‌ سێداره‌ دراوه‌.

Back to top button