به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر: له سبه‌ینێ وه نۆرینگه پزیشكیه‌كان ده‌كرێنه‌وه
دوای تێپه‌ڕینی هه‌شت رۆژ به‌سه‌ر تۆمار نه‌كردنی هیچ حاله‌تێكی تووش بوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ولێری پایته‌خت بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، لە سبەینێ وە نۆرینگە تایبەتەکان لە پارێزگای هەولێر دەکرێنەوە بەڵام مەرجی تەندروستییان بۆ دیاریکراوە.
دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر، لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامەنوانیدا رایگەیاند، “لەدوای راوێژ بە سەندیکای پزیشکانی کوردستان و سەندیکای پزیشکانی ددان، بڕیارمانداوە لە سبەینێوە نۆرینگە تایبەتەکان بکرێنەوە بەڵام بەومەرجەی، لە کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆ بۆ پێنجی ئێوارە بکرێنەوە”.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر راشیگەیاند، “پێویستە نۆرینگە تایبەتەکان رۆژانە لە 10 نەخۆش زیاتر نەبینن و لە یەک کاتیش‌دا زیاتر لە چوار نەخۆش لەناو نۆرینگەکاندا نەبێت کە دووری نێوانیان دوو مەتربێت ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویستە ئەو نەخۆشانەی سەردانی نۆرینگە تایبەتەکان دەکەن دەمامک و دەستکێش بپۆشن”.