دوای خیانه‌تی یه‌كێتی له كه‌ركووك: 52 پۆستی ئەمنی، 18 پۆستی ئیداری و 22 پۆستی تەندروستی لە کورد وەرگیراونەتەوە و دراونەتە عەرەب.
دوای ئه‌وه‌ی به هۆی خیانه‌تی یه‌كێتی له 16ـی ئۆكۆتبه‌ری 2017 كه‌ركووك له لایه‌ن سوپای پاسداران و میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی داگیر كرا له‌و كاته‌وه تا ئێستا به‌به‌رده‌وامی كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێت پۆسته ئدیاری و سه‌ربازیه‌كان له كورد وه‌ربگیرێته‌وه به پێی به دوا داچونێكیش له سێ ساڵی رابردوودا 52 پۆستی ئەمنی، 18 پۆستی ئیداری و 22 پۆستی تەندروستی لە کورد وەرگیراونەتەوە و دراونەتە عەرەب.
عه‌لی حەمادی، یاریده‌ده‌ری پاڕێزگاری كهركووكلهو باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه كه ”دانان و لێسه‌ندنه‌وه‌ی پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌نها له ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیره، وه‌زیر ده‌توانێت به‌پێی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به وه‌كاله‌ت بۆ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه دابنێت تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و بۆشاییه پڕ ده‌بێته‌وه كه به هەڵوهشاندنهوهی ئه‌نجوومه‌نه‌كان پەیدابووە. ره‌نگه لیژنه‌ی باڵای نێوان پارێزگاكان به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی هه‌ڵبژێرن تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و كێشه‌یه له بنه‌ڕه‌تدا چاره‌سه‌ر ده‌بێت”.
به پێی زانیاریه‌كان زۆرترین پۆست تا له یه‌كێتی سه‌ندراونه‌ته‌وه‌و دراونه‌ته كه‌سی دیكه‌ی عه‌ره‌ب ئه‌مه له كاتێكدایه كه یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له كه‌ركووك كه خاوه‌نی شه‌ش كورسییه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌ڵام یه‌كێتی ده‌ڵێت توانایان نییە رێگریی لێبکەن.
په‌رله‌مانتاریكی یه‌كێتیش ده‌لێت له رێگەی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه نوێنه‌رانی كه‌ركووك زۆر هه‌وڵیان بۆ راگرتنی ئه‌و پرۆسه‌یه داوه و سوودی نه‌بووه. تاكه ئومێدیان ده‌ستبه‌كاربوونی مسته‌فا كازمییه كه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن ده‌بێته مایه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.