ژماره‌ی تووش بووانی كۆرۆنا دوو ملیۆن و نیوی تێپه‌ڕاند
دوای ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرنا له شاری ووهانی چین سه‌ری هه‌ڵدا و وسهرتا سه‌ری جیهانی گرته‌وه، ئه‌مڕۆ ژماره‌ی تووش بووانی ڤایرۆسه‌كه 2 ملیۆن و نیو كه‌سی تێپه‌ڕاند و هاوكات زیاتر له 170 هه‌زار كه‌س گیانی له ده‌ستداوه.
ماڵپەڕی www.worldometers.info، تایبه‌ت به تۆماركردنی تووش بووان و گیان له ده‌ستدراوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا رایگه‌یاندووه كه ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر لە دوو ملیۆن و 501 هەزار و 540 كەسە و لەو ژمارەیەش 171 هەزار و 720 كەسیان گیانیانلەدەستداوە. بەڵام 658 هەزار و 428 كەسیش پەتاكەیان تێپەڕاندوە و چاكبونەتەوە.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕه‌كه پێنج وڵاتی یه‌كه‌می ده‌ستنیشانكردووه كه زۆرترین تووش بووی ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا تۆمار كراوه‌و و زۆرترین گیان له ده‌ستدانیان هه‌بووه له وانه، ئەمریكا پلەی یەكەمی گرتوە، كە ژمارەی هەڵگرانی ڤایرۆسەكە گەیشتۆتە 792 هەزار و 938 كەس، گیانلەدەستدانیش 42 هەزار و 518 كەسن. پاشان ئیسپانیا پلەی دووەمی توشبوانی گرتوە بە 204 هەزار و 178 حاڵەت، بەڵام گیانلەدەستدان سێیەمە بە 21 هەزار و 282 حاڵەت، لەلایەكی دیكەوە ئیتاڵیا سێیەم زۆرترین توشبوی كۆرۆنای هەیە بە 181 هەزار و 228 حاڵەت، بەڵام لە گیانلەدەستداندا دووەمە بە 24 هەزار و 114 حاڵەت.