له هه‌ولێر شه‌ش تووش بووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌وه
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2019/08/68296966_490110401788144_2344933121482293248_n.jpg)
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند كه سه‌رجه‌م تووشبوانی كۆرۆنا دۆخی ته‌ندروستیان جێگیره به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندورستی هه‌ول|یر چاكبوونه‌وه‌ی شه‌ش كه‌سی دیكه‌ی راگه‌یاند.
د. دلۆڤان محه‌مه‌د فاتح گوتیشی: ئه‌و شه‌ش كه‌سه پشكنینی دڵنیاییان بۆ كراوه و ده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌نجامه‌كه‌ی نه‌رێنی بووه و چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: له هه‌ولێر كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی چاكبوونه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته 140 كه‌س.