لە بەغدا پێنج خۆپیشاندەر بریندار بوون

دوای ئه‌وه‌ی بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی خه‌لانی له‌ به‌غدا، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی بەغدا رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ دەلێت کێشەی شەخسی  بووە.

فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی بەغدا  راشیگەیاند دوای دروستبوونی ده‌مه‌قاڵێ له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و خاوه‌ن دوكانێكی چاككردنه‌وه‌ی ئامێری فێنككه‌ره‌وه‌ له‌ گۆڕه‌پانی خه‌لانی، به‌شێك له‌ خۆپیشانده‌ران په‌لاماری ئه‌و دووكانداره‌یان داوه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، دوای ئه‌وه‌ 5 خزمی دوكانداره‌كه‌ به‌ چه‌كی جۆری كڵاشینكۆفه‌وه‌ چوونه‌ شوێنه‌كه‌ و ته‌قه‌یان كردووه‌.

به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك ژماریه‌ك له‌ خۆپیشانده‌ران له‌و ته‌قه‌كردنه‌دا برینداربوون، به‌ڵام فه‌رمانده‌یی ئۆپرسایۆنه‌كانی به‌غدا هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌وه‌ نه‌كردووه‌

Back to top button