ڤیدیۆ: فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه قسه‌كانی مالكی ته‌نها پرۆپاگه‌نده‌ی سیاسین
خواكوڕك
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئێران مالكی جارێكی‌تر گوتی، پێشمه‌رگه ده‌بێت له‌و ناوچانهبكشێتهوه كه تازه ئازادی كردوون، له‌به‌رامبه‌ردا فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، “به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێشمه‌رگه له ناوچه كوردییه تازه ئازادكراوه‌كان ناكێشتهوه”.
وه‌ستا ره‌سوڵ به‌رپرسی میحوه‌ری باشووری كه‌ركووك سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی مالكی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ناوچه تازه ئازادكراوه‌كان ده‌ڵێت، “ئه‌وه‌ی مالیكی دەیڵێت هێزی پێشمه‌رگه بكێشته‌وه ته‌نیا بۆ راكێشانی سه‌رنجی شه‌قامی عه‌ره‌بیه”.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌گه به كوردستان 24ـی راگه‌یاندووه، “خه‌لكی عێراق ئەزموونمانیان ھەیە لەگەڵ سوپای عێراق، كاتێك لەو ناوچانە بووە ئەدائی باشیان بۆ خزمەتی خەڵك پێشكەش نەكردووە”.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت، “لە ساڵی 2014 كاتێك داعش ھێرشی كردە سەر مووسڵ لەماوەی دوو رۆژدا فیرقەیەكی گەورەی سوپای عێراق بەبێ ئەوەی تەقەی لەسەربێ كەركووكی چۆڵ كرد، جارێكی دیكە خەڵكی كەركووك بە ھەموو پێكھاتەكانەوە، ناتوانێ پشت بە سوپایەكی لەم جۆرە ببەستێ”.