ئێران بە کاتی کۆرۆنا : 5297  مردن و زیاتر لە 84 هەزار تووشبوو

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 1 هەزار و 297 کەس توووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا  بوون و ئاماری گشتی تووشبوانیش تا ئێستا گەیشتۆتە 84 هەزار و 802 کەس

 

هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 88 کەس گیانیان لە دەست داوەو ئاماری گشتی مردنیش بەهۆی کۆرۆنا لە ئێستادا گەیشتۆتە 5 هەزار و 297 کەس

 

هاوکات وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشکرای دەکات 3هەزار و 357 کەس باری تەندروستیان ناجێگیرە و 60 هەزار و 965 کەسیش چاک بوونەتەوە .

Back to top button