وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوی ژمارە 57 بڵاو کردەوە
لە راگەیاندراوی ژمارە 57 ی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تایبەتە بە ئاماری کۆرۆنا لە کوردستان ، زانیاریەکان لە سەر ئاماری کۆتایی کەرەنتین ، پشکنین و ئاماری گشتی بڵاو کردۆتەوە .
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان، راگهیهندراوی ژماره (57)ـی ئهمڕۆ سێشهممه (21ی نیسان/ ئهپریڵی 2020)، بڵاوكردهوه.
ئەنجام: هیچ تووشبوویەکی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا.
دهقی راگهیهندراوی ژماره 57
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، رێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1- کەرەنتین
ژمارەی هاووڵاتیان لە کەرەنتینەکان (8347) هاووڵاتی بوون ، لەئێستادا تەنها (1504) هاووڵاتی لە لە (32) شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە (440) لە هەولێر، (176) لە سلێمانی، (859) لە دهۆك، (29) لە راپەرین، و (6843) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە 24 کاتژمێری رابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو لە (22) هاووڵاتی.
2- پشکنین
لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو (1132) پشکنین ئەنجام دراوە، (331) هەولێر، (289) سلێمانی، (450) دهۆك، (11) هەڵەبجە، (51) لە سۆران.
ئەنجام: هیچ تووشبوویەکی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمارنەکرا.
3- ئاماری گشتی
کۆی گشتی تووشبووان بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان (337) تووشبووە، لەناویاندا (4) مردن هەیە و (292) نەخۆش چاکبووەتەوە، و (41) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دا ماون.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان و پابەندبن بە رێنماییەکانی تەندروستی، و لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
21ی نیسانی 2020