داعش هێرشی کردە سەر پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە۲٠۲٠ لەنزیکـ گوندی “الدب”ی سەر بەناحیەی “ریاز” ی سەر بەقەزای حەویجە، چەکدارانی داعش ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پاس) کەتایبەتە بەگواستنەوەی پۆلیسی فیدڕاڵی عێڕاق درایە بەر دەستڕێژی فیشەک
بە پێی زانیارییەکان لەم هێرشەی چەکدارانی داعشدا پۆلیسێک بریندارا بووەو برینەکەی سەختە .
لەدوای هێرشەکە چەکدارەکانی داعش بەرەوە شوێنێکی نادیار ڕایان کردووەو گەڕان و پشکنینەکانیش لە لایەن پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقەوە بەردەوامە .