د.عەبدوڵلا سەعید : هاووڵاتیان گوناهبار نابن لە ئەگەری بەردەوامی داخرانی مزگەوتەکان

 

 

 

د. عەبدوڵلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە لێداونێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان دەڵێت ئەگەر دەرگای مزگەوتەکان لە مانگی ڕەمەزانیشدا بە رووی موسوڵماناندا نەکرێتەوە لە سەر بڕیاری لیژنەی بەرەنگاری ڤایرۆسی کۆرۆنا ، ئەوا پێویستە وەزارەتی تەندروستی روونکردنەوەیەک بدات و باوەڕلای خەڵک دروست بکات کە مەترسییەکانی کۆرۆنا بەردەوامە .

 

هاوکات سەرۆکی یەکێتی زانایان باس لەوەش دەکات مەرجی موسوڵمان بوون تەنیا ئەوە نییە بەرۆژوو بیت و ئێوارانیش بچیە مزگەوت ، چونکە خوا پەرەست و ئیماندار لە هەرشوێنێک بێت دەتوانێت عیبادەتی خۆی بە جێ بێنێت .

 

بۆ بەرچاو روونی موسوڵمانانیش گووتی جیا لە نوێژی بە کۆمەڵ هەموو یاساکانی مانگی ڕەمەزان لە دەرەوەی مزگەتەکان دەکرێت ، بەڵام دەشتوانن نوێژی بەکۆمەڵ لەناو ماڵەکانیادا بە جێ بێنن .

 

لە کۆتاییدا گووتی لە ئێستادا وەک دەرکەوتووە ڕێگە بە زۆر شوێن دەدرێت بۆ کرانەوە ، بۆیەش ئەگەر وەزارەتی تەندروستی رێگە بە کردنەوەی مزگەوتەکان نەدات پێویستە بڕوایەک لای خەڵک دروست بکات و هۆکارەکانی بە تایبەتی روون کاتەوە .

Back to top button