نرخی نه‌وتی برینت به‌ره‌و داڕمان ده‌چێت

ئەمڕۆ سێ شەممە 21ی نیسانی 2020، نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت به‌ 16 دۆلار و 73 سەنتە، هاوكات بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش 11 دۆلار و 16 سەنتە.

هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوەیە و کەوایکردوە بەشێکی هەرەزۆری کۆمپانییە گەورەکان و سیستمی هاتووچۆ وەستاوە ئەمەش وایکردوە بەکاربەرانی نەوت کەم بکات و خواستی جیهانیی لەسەر نەوت کەم بێتەوە و هەروەها بەڕێژەیەکی زۆریش نەوت هەناردەی بازاڕی وزەی جیهانیی دەکرێت.

Back to top button